پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی كوردستان و عێراق هه‌ردوو تیپی كاراتێی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و چه‌م چه‌ماڵ له‌سه‌ر ئاستی كچان به یارییه‌كی دۆستانه به یه‌ك گه‌یشتن و چه‌ندین یاریی و نمایشیان له جۆره‌كانی كاتا و كۆمیته ئه‌نجام دا .
توانا فه‌رهاد كارگێڕی تیمی كاراتێی یانه‌كه سه‌باره‌ت به مه‌شق و ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئاماده‌كاری یاریزانانی كوڕان و كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق به‌رده‌وامه و به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌ندگاندن و به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی یاریزانانی كچانمان ئه‌م یارییه دۆستانه ڕێك ده‌خه‌ین و له ده‌ست پێكیش كچانی یانه‌ی وه‌رزشی چه‌م چه‌ماڵ مان بانگێشت كردووه .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه ئاماده‌كاریان به‌رده‌وامه و چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رزیان له یارییه‌كانی كاتا و كۆمیته دروست كردووه بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كانی داهاتوودا .