پێشمه‌رگه سپۆرت -
به به‌شداری هه‌زاران وه‌رزش دۆست و یاریزانانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی كوردستان و عێراق ماراسۆنی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ڕێوه چوو .
ماراسۆنه‌كه له نێو پڕۆژه‌ی ده‌روازه سیتی و سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجام دراو بۆ 5 كم كوڕان و كچان و 21 كم كوڕان بوو تێیداو له‌سه‌ر ئاستی كچان بۆ 5 كم ئامال خزر كیژه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و له هه‌مان ماوه و بۆ ئاستی كوڕان بنار محه‌مه‌د له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
له‌سه‌ر ئاستی 21 كم كوڕان فه‌تاح ته‌یمور یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی ماوه‌كه به‌سه‌ركه‌وتووی ببڕێت و جامی یه‌كه‌می به‌رز كرده‌وه .