پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به ململانێی به‌هێزی تیپه به‌شداره‌كان ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی یارییه‌كانی دوا قۆناغی خوله‌كه‌ش 14 یاری له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كان ئه‌نجام دران .
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له شاری دهۆك بووه میوانی یانه‌ی دهۆك و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ش به 2-1 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه به كۆتاهات .
ئه‌مه‌و دیاله به ئه‌نجامی 4-3 گۆڵ له یانه‌ی ڕومادیان برده‌وه و هه‌رچی بابل بوو له نێو یاریگه‌ی خۆیدا و به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی الصلیخ توشی شكست هاتن .
له لایه‌كی دیكه‌وه و یانه‌كانی ئه‌كه‌د و ئیتیفاق به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون و سامه‌راش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیی و به 3-4 گۆڵ له مروری برده‌وه .
هه‌ر له یه‌كه‌م یاری خۆیدا یانه‌ی سه‌ناعه‌ی به‌غداد سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ست هێنا و به ئه‌نجامی 4 گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی میسانی برده‌وه .