پێشمه‌رگه سپۆرت -
سیوانی نوێ بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخی له‌سه‌ر ده‌ستی زاخۆ نوسییه‌وه و توانی بێته‌وه پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی خولی نایابی كوردستان .
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 29 نیسانی 2021 و به ئه‌نجامی دانی سێ یاری هه‌فته‌ی چواری یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو ، تێیداو له شاری سلێمانی یانه‌ی سیروانی نوێ له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی میوانداری له یانه‌ی زاخۆ كردوو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه‌ی سیروان توانیان به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له دووه‌م یاری هه‌مان ڕۆژ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و هه‌ندرێن به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون و هه‌روه‌ك برایه‌تی له نێو یاریگه‌ی خۆیدا نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی شێروانه ببڕێت و به 1-2 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی شێروانه توشی شكست هات .
ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیش دوایی یارییه‌كانی هه‌فته‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات .