پێشمه‌رگه سپۆرت -
سێهه‌م ڕۆژی دوا قۆناغی یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراو پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیان له‌و قۆناغه به‌ده‌ست هێنا دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-1 گێم له شوڕته‌یان برده‌وه .
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و له دوا قۆناغی خوله‌كه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی جامه‌كه‌ی ، تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یارییه‌كی به‌هێز ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی شوڕته بۆوه و تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز پێشمه‌رگه‌كان به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا دوایی ئه‌وه‌ی به خاڵه‌كانی (25-22) (25-19) (21-25) (25-21) یاریه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتاهێنا .
ئه‌مه‌و دوای ئه‌و ياریه دێربی به‌سره بۆ نازناوی خوله‌كه ئه‌نجام دراو دوایی یارییه‌كی به‌هێز له نێوان یانه‌كانی به‌حری و غاز نازناوی خوله‌كه بۆ یانه‌ی به‌حری بوو پاش بردنه‌وه‌ی له‌و یاریه‌دا به ئه‌نجامی 3-1 گێم و به‌و شێوه‌یه‌ش پله‌ی یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی به‌حری و دووه‌م بۆ یانه‌ی غازه .