پێشمه‌رگه سپۆرت -
قۆناغی كۆتایی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، جه‌یش ، شوڕته ، غاز جنوب و به‌حری ) ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانیشیدا دوو یاری ئه‌نجام دران .
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 8 ی نیسانی 2021 و له نێو هۆڵی شه‌عبی نێو ده‌وڵه‌تی و له یه‌كه‌م یاری دا تیپی باله‌ی یانه‌كانی جه‌یش و غازی به‌سره ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و دوایی یاریه‌كی به‌هێز كوڕانی غازی به‌سره به ئه‌نجامی 3-1 گێم توانیان 3 خاڵی گرنگ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .
هه‌ر له یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌دا و دووه‌م یاری یه‌كه‌م ڕۆژ ، تیپی باله‌ی یانه‌كانی به‌حری و شوڕته به یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ش به 3-0 گێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی به‌حری كۆتایی هات .