پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له كه‌ناڵی ڤالكۆن ، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 18 / 3 / 2021 به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری یانه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم ، خاتوو نه‌شمیل محه‌مه‌د و كه‌لسوم محه‌مه‌دی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه سه‌ردانی كه‌ناڵی ڤالكۆن یان كرد و له‌لایه‌ن عامر سه‌لاَح به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵ و نه‌به‌ز عه‌لی ئاسكه پێشوازی كران .
له‌و سه‌ردانه و سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له كه‌ناڵی ڤالكۆن و به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌ناڵه‌كه كرد له نوێكردنه‌وه‌ی باره‌گه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌یان و گۆڕانكاری له ستۆدیۆكانیاندا و ڕۆڵی كه‌ناڵه‌كه‌شی له پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت به وه‌رزشی نێوخۆی و جیهانی به‌رز نرخاند .
پاشان عامر سه‌لاَح خۆشحاڵی خۆی پیشاندا به سه‌ردانیكردنی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شاندی یاوه‌ری و دووپاتی كرده‌وه كه‌ناڵه‌كه‌یان بۆ خزمه‌ت به وه‌رزش دروست بووه ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه وه‌رزشی نێو خۆی به جیهانی وه‌رزشكاران بناسێنن و په‌خشكردنی یارییه جیهانیه‌كانیشی بۆ خزمه‌تێكی بچوك گه‌ڕانده‌وه كه به چینی وه‌رزش دۆستان و بینه‌رانی یارییه جیهانییه‌كانی ده‌كه‌ن .
دواتر عامر سه‌لاَح به‌شه جیاوازه‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌یانی به میوانان ناساند و باسێكی له مێژووی دروست بوونی كه‌ناڵی ڤالكۆن كرد كه تا ئه‌مڕۆ چۆن و له‌سه‌ر چ پلانێك كار ده‌كه‌ن بۆ نیشان دانی دنیایی وه‌رزش به وه‌رزشكاران و وه‌رزش دۆستان.