فه‌رمی‌ : یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كانی‌ ڕاگه‌یاند و پێشمه‌رگه‌ له‌ پێشه‌نگه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

پاش كۆتاهاتنی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق كه‌ هه‌شت یانه‌ تێیدا به‌شدار بوون ، یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ عێراق و لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكانی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كانی‌ ڕاگه‌یاند و پێنج یانه‌ی‌ گه‌یشتووی‌ قۆناغی‌ بژارده‌ی‌ به‌م شێوه‌یه‌ دیاری‌ كرد .

له‌ ڕیزبه‌ندیه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق هاتووه‌ به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ و پله‌ی‌ دووه‌م بۆ یانه‌ی‌ غازی‌ به‌سره‌ و پله‌ی‌ سێهه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌ی‌ به‌حری‌ هاوشاری‌ به‌سره‌یه‌ ، هه‌رچی‌ یانه‌ی‌ شوڕته‌ و جه‌یشه‌ كه‌ دوو یانه‌ی‌ شاری‌ به‌غدادن پله‌كانی‌ چواره‌می‌ پێنجه‌می‌ ڕیزبه‌ندیان گرتووه‌ .


PM:11:08:17/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 2208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌