پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به كۆتاهاتنی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی شه‌شه‌می دووه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و له‌گه‌ڵ شكسته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌حری ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به كۆی 27 خاڵ و به 10 سه‌ركه‌وتن له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی خوله‌كه مایه‌وه .
یانه‌ی غازی به‌سره دوایی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر سه‌ناعه‌ی به‌غداد به 3 گێمی بێ وه‌لاَم كۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی كرده 9 سه‌ركه‌وتن و به 29 خاڵ هاته پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی جه‌یش به شكسته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر شوڕته‌كانی به‌غداد خانه‌یه‌كی ڕیزبه‌ندی هاته پاش و به 9 سه‌ركه‌وتن و 28 خاڵ له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی دێت .
هه‌رچی یانه‌ی به‌حری به‌سره‌یه به هه‌مان شێوه 9 سه‌ركه‌وتن و 27 خاڵی هه‌یه‌و پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی گرتووه و شوڕته‌كانی به‌غدادیش به 9 سه‌ركه‌وتن و 23 خاڵ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندیان بۆ گه‌یشتن به قۆناغی بژارده مسۆگه‌ر كردووه .
ڕیزبه‌ندی ته‌واوی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :