پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عێراق قۆناغی كۆتایی ، شاندی تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی شوڕته گه‌یشتنه شاری سلێمانی و له میانی گه‌شته‌كه‌یان شانده‌كه‌ی یانه‌ی ناوبراو به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د جواد به‌ریوه‌به‌ری تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌كه سه‌ردانێكی فه‌رمییان بۆ باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دا ، ئه‌مه‌و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی له شاندی یانه‌ی شوڕته كرا .
له‌و میواندارییه‌دا كه به ئاماده‌بوونی دكتۆر تاڵب فه‌یسه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق بوو تێیداو جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوایی به‌خێرهێنانی شاندی یانه‌ی شوڕته هیوایی خواست ئه‌م گه‌شته‌یان ببێته مایه‌ی پێكه‌وه‌بوون و كار بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوونی وه‌رزش بكه‌ن له‌سه‌ر ئاستی عێراق .
دواتر سه‌رۆك شاندی یانه‌ی شوڕته سوپاسی مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرد بۆ هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی یانه‌كه‌یان به یانه و دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان و ئه‌و خزمه‌ته‌ی یانه‌كه‌ی به‌رز نرخاند ، پاشان خه‌لاَتی ڕێزلێنانی پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه كرد .