پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی چوار یاری كۆتایی هات به یه‌كه‌م قۆناغی یارییه‌كانی هه‌شت تیمی و چوار یاریش به دواخراوی مانه‌وه .
نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 17 / 2 / 2021 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوا یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌شت تیمی به‌ڕێوه چوو ، تێیداو له یه‌كه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه‌دا هه‌ولێر توانیان یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی قۆناغه‌كه به‌ده‌ست بهێنن پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-1 گێم له تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانیه‌یان برده‌وه .
ئه‌مه‌و دووه‌م یاری له نێوان یانه‌كانی غاز جنوب و سه‌ناعه به‌ڕێوه چوو تێیداو یانه‌ی غاز جنوب توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و هه‌رچی یانه‌ی جه‌یش بوو یاری دێربی شاری به‌غدادی برده‌وه پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-1 گێم كوڕانی شوڕته‌یان توشی شكست كرد .
یاری چواره‌م و كۆتا یاری له نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و به‌حری ئه‌نجام دراو به‌حری به‌سره توانیان به ئه‌نجامی 0-3 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
به‌و ئه‌نجامه‌ش كۆتایی هات به یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه له‌گه‌ڵ دواخستنی چواری یاری ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی باری ته‌ندروستی شاره‌كانی خواروی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمه‌كان بۆ پارێزگه‌كانی خۆیان .
یارییه دواخراوه‌كان :
سه‌ناعه × پێشمه‌رگه
حه‌بانیه × شوڕته
به‌حری × هه‌ولێر
جه‌یش × غاز جنوب