پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی چوار شه‌ممه 17 / 2 / 2021 چواری یاری ئاگرین له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق قۆناغی هه‌شت تیمی به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو له یه‌كه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه و له كاتژمێر 12:00 تیپی باله‌ی یانه‌كانی به‌حری و هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه .
پاش ئه‌و یاریه‌و له كاتژمێر 2:00 به پێی خشته‌ی دیاری كراوی یه‌كێتی باله‌ی عێراق كه لیژنه‌ی پێشبڕكێكان دیاری كردووه تیپی باله‌ی یانه‌كانی غاز جنوب و سه‌ناعه به یه‌ك ده‌گه‌ن و له كاتژمێر 4:00 شوڕته و جه‌یش یارییه‌كی به‌هێز له دێربی به‌غداد ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
دواجار پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به به‌رگی سه‌وزه‌وه میوانداری له یانه‌ی به‌حری شاری به‌سره ده‌كه‌ن و ئه‌و یاریه‌ش ده‌بێته لوتكه‌ی به‌هێزی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق .