پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له قۆناغی سه‌ختی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كه هه‌شت یانه تێیدا به‌شداره توانی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-1 گێم له یانه‌ی جه‌یشی به‌غدادی برده‌وه .
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یه‌كه‌م یاری خۆی و له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 11 / 2 / 2021 میوانداری له یانه‌ی جه‌یشی به‌غداد كرد ، له‌و یاریه‌دا و له گێمی یه‌كه‌مدا كوڕانی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 25-20 خاڵ براوه بن .
گێمی دووه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینرا به‌لاَم له كۆتا خاڵه‌كان یانه‌ی جه‌یش توانیان ئه‌نجامه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بگۆڕن پاش ئه‌وه‌ی به 23 - 25 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
له گێمی سێهه‌مدا دووباره یاریزانه‌كانی پێشمه‌رگه به گڕو تین و ئاست به‌رزیان پاڵپشت به‌و جه‌ماوه‌ره به‌رچاوه‌ی له نێو یاریگه ده‌بینران توانیان به ئه‌نجامی 25-20 خاڵ بردنه‌وه‌یه به‌ده‌ست بهێنن و هه‌رچی گێمی چواره‌م و دوا گێم بوو ئاست به‌رزیی عه‌لی ته‌ها و هاوڕێكانی توانیان به ئه‌نجامی 25-13 خاڵ ئه‌نجامه‌كه یه‌كلابكه‌نه‌وه و به‌وه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌ربه‌ستێكی سه‌ختی له قۆناغی یه‌كه‌م و ده‌ست پێكی یارییه‌كانی بڕی .