پێشمه‌رگه سپۆرت -
له چوار چێوه‌ی به‌رده‌وامی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان و له هه‌فته‌ی پێنجه‌می یه‌كه‌م قۆناغی خوله‌كه ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و له شاری زاخۆی ده‌لال بونه میوانی یانه‌ی زاخۆ ، له‌و یاریه‌دا هه‌ردوو تیم بۆ بردنه‌وه و ده‌ست خستنی خاڵی یارییه‌كه یاریان كردوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دانی ئاستێكی به‌رز له‌لایه‌ن یاریزانانی پێشمه‌رگه سه‌رئه‌نجام كۆتایی یاری به خاوێنی مایه‌وه و پێشمه‌رگه‌كان خاڵێكی گرنگیان به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 8 خالً به‌رز كرده‌وه و له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی جێگیر بوو .
ئه‌نجامی یارییه‌كان و ڕیزبه‌ندی تیپه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه :