پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات و بڕیاره له ڕۆژانی 5 تا 7 / 11 / 2020 یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی جادریه له شاری به‌غداد به‌ڕێوه ببات .
كچانی پێشمه‌رگه له‌م وه‌رزه جیاواز له وه‌رزه‌كانی ڕابردوو به‌شدارن و له‌سه‌ر ئاستی تاك بۆ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وت یاری ده‌كه‌ن ، له شاری به‌غداوه و له په‌یوه‌ندیه‌كی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت نزار ئه‌كره‌م ڕاهێنه‌ری تیمی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌سه‌ر ئاستی تاك به‌شداریان كردووه و ده‌یانه‌وێت به‌و كیژه پاڵه‌وانانه ئه‌نجامی تیم به‌ده‌ست بهێنن ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه قه‌یرانی دارایی و بلاَو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پلانی تیپه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی گۆڕی ده‌نا ئه‌وان بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ نازناوی عێراق یان له‌ده‌ست نه‌داوه .
هه‌روه‌ك هیوایی خواست له ماوه‌ی ئه‌م سێ ڕۆژه‌دا ئه‌نجامی به‌رچاو و كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنن و بتوانن زۆرترین نازناو كۆبكه‌نه‌وه .