پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 4 ی 10 / 2020 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی شه‌كره‌كه ، به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی یان كرد له تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه .
له‌و دیداره‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه پیرۆزبای له به‌ڵێن حه‌یده‌ر و كیژه پاڵه‌وانه‌كانی یانه كرد كه توانیان سه‌لمێنه‌ری ئاستی ڕاستی خۆیان بن و پێی ڕاگه‌یاندن كه ئه‌وان به ئاستی ڕاستی و تواناكانی خۆیان ئه‌و نازناوه‌یان به‌ده‌ست هێناوه كه دووباره جێگه‌ی دڵخۆشییه بۆ یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی یانه ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌وان كار ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌ت كردن به تیپه جیاوازه‌كانی یانه و ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت به‌و گه‌نج و لاوانه بكه‌ن كه چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی گه‌شیان لێده‌كرێت .
پاشان به‌ڵێن حه‌یده‌ر به ناوی تیپه‌كه‌یانه‌وه پێزانینی خۆی ده‌ربڕی و سوپاسی به‌ڕێز جێَگری سه‌رۆكی یانه و ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد بۆ پاڵپشتی به‌رده‌وامیان و ئه‌و ئه‌نجامه‌شی بۆ پاڵپشتییه به‌رده‌وامه‌كانی یانه گێڕایه‌وه كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه ئه‌و تیمه به به‌هێزی له گۆڕه‌پانی عێراق بۆ یاری تۆپی سه‌رمێز ده‌بینرێت .
له كۆتایی ئه‌و میواندارییه وه‌رزشییه پڕ ئه‌نجامه‌ش جامی یه‌كه‌می عێراق پێشكه‌ش به یانه كرا و وێنه‌ی یادگاری بۆ مێژوو گیرا .