پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی سلێمانی خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو بڕیاره له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 28 ی ئه‌یلولی 2020 تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی ڕوبه‌ڕوی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی كۆیه ببنه‌وه .
سۆران سه‌لیم ڕاهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له باره‌ی به‌شداریان له‌و خوله و ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان بۆ خولی نایابی كوردستان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌رده‌وام له مه‌شق و ئاماده‌كاری دان و ده‌یانه‌وێت ئاماده‌كاری پێویست بكه‌ن بۆ به‌شداری له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان كه بڕیاره له كۆتاییه‌كانی مانگی 11ی ئه‌م ساڵ یاریه‌كانی ده‌ست پێبكات .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله بۆ چوار تیپی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری هه‌لێكی زۆر باشه بۆ ئاماده‌كاری تیپه‌كان و تیپه‌كان زیاتر ئاماده ده‌بن بۆ یاریه‌كانی خولی نایاب .
هه‌روه‌ك ووتیشی ئامانجی ئێمه له‌م خوله ئاماده‌كاری یاریزانان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌لاَنه‌یه كه له مه‌شقه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێت وه‌ك خۆی پلانی مه‌شقه‌كان له یارییه‌كان ئه‌نجام بده‌ین .