هۆڵی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌ست پێكردووه بۆ میوانداری له قۆناغی كۆتایی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق كه بڕیاره له به‌رواری 30 ی مانگی ئه‌یلول و به‌به‌شداری ده تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق يارييةكانى به‌ڕێوه بچێت .
ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه پاش ئه‌وه‌ی برياريان دا كة ميواندارى لة قؤناغى يةكةمى ثالاَوتنى خولةكة بكةن ، دووباره بۆ ئه‌م قۆناغه هۆڵی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده ده‌كرێت بۆ میوانداری له قۆناغی كۆتایی خوله‌كه .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ میوانداری له یارییه‌كانی خوله‌كه ، ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به سوپاسه‌وه یانه‌كه‌مان ته‌واوی هاوكاره بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێوه چوونی قۆناغی كۆتایی خوله‌كه و هه‌روه‌ك پاڵَپشت به هاوكارییه‌كانی ده‌سته‌ی كارگێڕی بڕیارمان داوه ته‌واوی مێزی یارییه‌كان نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه گه‌ر كه‌م و كوڕیان هه‌بوبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێزه‌كان له جێگه‌یه‌ك جێگیر نین و جوڵه‌یان پێده‌كرێت هه‌ربۆیه ده‌بێت ماوه ماوه چاك سازییان تێدا بكرێت .
ناوبراو ووتیشی ته‌واوی مێزه‌كان ئاماده كرانه‌وه و له ئێستاشدا هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی میوانداری یاریه‌كانی قۆناغی كۆتایی خوله‌كه‌یه .