پێشمه‌رگه سپۆرت -
له چواره‌م جه‌وله‌ی یارییه‌كانی قۆناغی پالاَوتن بۆ گه‌یشتن به یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق ، تیپی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی برایه‌تی كرد .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 10:00 ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 4 ی ئه‌یلولی 2020 به‌ڕێوه چوو یاریزانانی هه‌ردوو تیم كێبڕكێی ئه‌نجامی كۆتاییان ده‌كرد .
ئه‌مه‌و له یاریه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو تیم دا دووباره یاریزانێكی ئاست به‌رزی پێشمه‌رگه توانی ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی ، مه‌به‌ست ڕه‌ووف ئه‌و یاریزانه‌یه كه سالاَنێكه یاری تۆپی سه‌رمێز ده‌كات و له ته‌مه‌نه‌كانی مندالاَن به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتووه تا گه‌یشتۆته ئاستی پێشكه‌وتوان و دووباره له‌م یاریه‌دا توانی خۆی بسه‌لمێنێت كه له یاریزانێكی به‌هێزی برده‌وه كه له ساڵی ڕابردوو به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم پێی دۆڕاندبوو .
له‌و باره‌یه‌وه ڕێكه‌وت ڕه‌ووف ڕاهێنه‌ری مه‌به‌ست له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا و ووتی ، مه‌به‌ست چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی پرشنگداری لێده‌كرێت و ئاستی به‌رزی بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی من وه‌ك ڕاهێنه‌ر ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه له یاری نێوان یانه‌ی پێشمه‌رگه و برایه‌تی مه‌به‌ست ڕه‌ووف یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجام داوه و له یاریزانێكی به‌هێزی یانه‌ی برایه‌تی بردۆته‌وه كه پارساڵ نه‌یتوانیوه لێی بباته‌وه .
دواجار ڕه‌ووفی ڕاهێنه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تیپی تۆپی سه‌مێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌رده‌م به یاریزانی ئاست به‌رز ده‌ركه‌وتوون و توانیویانه له خوله‌كانی كوردستان و عێراقیشدا ئه‌نجامی كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنن .