پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی 4 ی ئه‌یلولی 2020 و له كاتژمێر 10:00 ی سه‌ر له به‌یانی جه‌وله‌ی چواره‌می یارییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدرێت و تێیداو پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی میوانداری له یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن .
ئه‌مه‌و پێشمه‌رگه له دووه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه‌ی و له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌بنه‌وه و دوا یاری دووه‌م ڕۆژی خۆشیان له كاتژمێر 6:00 و له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت .
قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور به‌به‌شداری ده یانه به‌ڕێوه ده‌چێت و پێنج تیپی یه‌كه‌م تا پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی ده‌گه‌نه قۆناغی دووه‌م و كۆتایی خوله‌كه ، كه بڕیاره له به‌رواری 25 ی ئه‌یلول و له شاری سلێمانی یاریه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و پاڵه‌وانی خوله‌كه دیاری بكرێت .