پێشمه‌رگه سپۆرت -
له په‌ڕاوێزی به‌ڕێوه چوونی پاڵه‌وانێتی 32 ی تۆپی سه‌رمێزی قه‌ته‌ڕی نێو ده‌وڵه‌تی كه له ئێستادا یارییه‌كانی له شاری ده‌وحه‌ی پایته‌ختی ئه‌و ولاَته به‌ڕێوه ده‌چێت ، یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عه‌ره‌بی كۆبونه‌وه‌ی خۆی به ئاماده‌بوونی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجام دا‌و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و دوایی خوێندنه‌وه‌ی كاری یه‌كێتیه‌كه بڕیار درا به دانانی هه‌رده ڕه‌ووف بارام به جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێزی عه‌ره‌بی به‌شی ڕۆژ ئاوا .
ئێمه له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ناوی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پیرۆزبای له به‌ڕێز هه‌رده ڕه‌ووف بارام ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته نوێیه‌و هیوادارین به‌ڕێزیان سه‌ركه‌وتووبن له كاره‌كه‌یان بۆ خزمه‌ت به یاری تۆپی سه‌رمێز له ولاَتی عێراق و كوردستان دا .
دووباره پیرۆزه -
یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه 7 / 3 / 2020