به‌ بردنه‌وه‌ی‌ له‌ بێچوه‌ شێرانی‌ باوه‌ نور ، پێشمه‌رگه‌كان گه‌یشتنه‌ دوا یاری‌ خولی‌ كوردستان


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ ئاستێكی‌ به‌رز له‌ خولی‌ فێرگه‌ و قوتابخانه‌كانی‌ كوردستان بینراو به‌ سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌كه‌كانی‌ گه‌یشتنی‌ به‌ یاری‌ كۆتای‌ ئه‌و خوله‌ی‌ كوردستان مسۆگه‌ر كرد .

له‌و چوارچێوه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ فێرگه‌ و قوتابخانه‌كانی‌ كوردستان و سه‌ر له‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ 9 ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2024 تیمی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ یاری‌ پێش كۆتایی‌ خوله‌كه‌دا ڕوبه‌ڕوی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ باوه‌ نور بونه‌وه‌ و تێیداو دوای‌ یارییه‌كی‌ ئاست به‌رزی‌ به‌هێز دواجار پێشمه‌رگه‌كان توانیان سه‌ركه‌وتنێكی‌ گرنگ به‌ده‌ست بهێنن و به‌ ئه‌نجامی‌ گۆڵێكی‌ بێ‌ وه‌لاَم یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌ .

ئه‌مه‌و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش ڕاسته‌وخۆ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وتنیان به‌ یاری‌ كۆتایی‌ خوله‌كه‌ مسۆگه‌ر كرد كه‌ بڕیاره‌ ئه‌و یارییه‌ له‌ پاش جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆز به‌ڕێوه‌ بچێت .


PM:08:29:09/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 1664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌