پێشمه‌رگه‌ و جۆلان دۆستانه‌ یه‌كسان بوون


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

ئاماده‌كارییه‌ چڕه‌كانی‌ تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به‌ یارییه‌كی‌ دۆستانه‌ تیمه‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ برایه‌تی‌ ڕوبه‌ڕوی‌ یانه‌ی‌ جۆلان بونه‌وه‌ و تێیداو دوایی‌ یارییه‌كی‌ ئاست به‌رز كه‌ هه‌ردوو تیم به‌ پێكهاته‌ی‌ جیاواز یاریان كرد به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوون .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و یاریه‌ دۆستانه‌یه‌یان وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، تیمه‌كه‌مان ئاماده‌كاری‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت به‌ ئاستێكی‌ نایاب له‌ خولی‌ نایاب ببینرێن و بتوانین بگه‌ینه‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ پیشه‌گه‌ران .

وسام ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ تیمه‌كه‌یان زۆر باش ئاماده‌ كردووه‌ و هیوادارن له‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ دا سه‌ركه‌وتنه‌كانیان مسۆگه‌ر بێت و بگه‌ن به‌و ئامانجه‌ی‌ كه‌ هه‌وڵی‌ بۆ ده‌ده‌ن .


PM:07:12:09/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌