پێشمه‌رگه‌ گۆڵ بارانی‌ شێروانه‌ی‌ كردوو به‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ گه‌یشته‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌ بردنه‌وه‌ی‌ له‌ تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ شێروانه‌ ، تیمی‌ بێچوه‌ شێره‌ پێشمه‌رگه‌كان گه‌یشتنیان به‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یان یه‌كلاكرده‌وه‌ .

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 7 ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2024 و له‌ چوارچێوه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان قۆناغی‌ پێش چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین ، تیمی‌ بێچوه‌ شێره‌ پێشمه‌رگه‌كان له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ ئاشتی‌ ڕوبه‌ڕوی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌ی‌ شێروانه‌ بونه‌وه‌ و تێیداو دوای‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ به‌رزی‌ هونه‌ری‌ له‌و یاریه‌دا پێشمه‌رگه‌كان به‌ ئه‌نجامی‌ 5 گۆڵی‌ بێ‌ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌می‌ یانه‌ به‌شداره‌كان گه‌یشتنیان به‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین یه‌كلاكرده‌وه‌ .

ئه‌مه‌و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یانه‌ به‌شداره‌كانیش ئاشتی‌ شاری‌ سلێمانی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین مسۆگه‌ر كرد .

جێگه‌ی‌ وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ خولی‌ بێچوه‌ شێرانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان به‌به‌شداری‌ 32 یانه‌ ده‌ستی‌ پێكردوو یارییه‌كانی‌ تایبه‌ت بوو به‌ له‌ دایك بوانی‌ 2010 و 2011 .




PM:07:04:07/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 2272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌