ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە كۆتایی‌ هات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

بڕیارە شاری سلێمانی پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی ڕۆژئاوای ئاسیا میوانداری‌ بكات ، کە سەردەکەوێت بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تێنسی سەر مێزی عێراق سەرجەم ئامادەکارییە تایبەتەکانی بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتی تێنسی سەر مێزی ولاَتانی‌ ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ پاڵاوتنەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس تەواو کرد ، کە هۆڵەکانی زانکۆی سلێمانی میوانداری‌ ده‌كات و ده‌ تیمی‌ كوڕان و كچان به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ ولاَتانی‌ ڕۆژئاوای‌ ئاسیا تێیدا به‌شدار ده‌بن .

سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ ، هەردە ڕەئوف بارام سەرۆکی یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تێنسی سەر مێزی عێراق ڕایگەیاند، پاڵەوانێتییەکە به‌ پاڵپشتی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی و وەزارەتی لاوان و وەرزش و زانکۆی سلێمانی ده‌بێت ، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ تێنسی‌ سه‌ر مێزی‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ پێكرد كه‌ له‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ڕكابه‌رییه‌كان ده‌ست پێده‌كات لە دوو قۆناغدا بۆ كوڕان و لاوانی ئافرەتان  ده‌بێت كه‌ براوه‌كان و لە مانگی ئابی ئەمساڵدا سەردەکەون بۆ پاڵەوانێتی ئاسیا لە ولاَتی‌ چین .

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ پاڵاوتنە پێشکەوتووەکان بۆ ئۆڵۆمپیادی داهاتووی پاریس هەینی داهاتوو دەستپێدەکات، بە بەشداریی دە وڵات كه‌ بریتین له‌ (  عێراق، لوبنان، سوریا، فەلەستین، ئوردن، سعودیە، یەمەن، قەتەر، سوڵتانییەتی عومان ، و بەحرەین ) .

سه‌باره‌ت به‌ بانگێشت كردنی‌ میوانان بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ به‌هێزه‌ هه‌رده‌ ڕه‌ووف ووتی‌ هه‌ریه‌ك له‌ جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی و سەرۆکی فیدراسیۆنی عەرەبی و ئاسیا ، بەڕێز خەلیل موحەننادی ئاماده‌ ده‌بن وه‌ هەروەها سەرجەم سەرۆکی فیدراسیۆنە لاوەکییەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و سەرۆکی فیدراسیۆن ، تاریق الزوبی له‌م پاڵه‌وانێتییه‌ به‌هێزه‌ میوان ده‌بن .

دواجار بارامی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تێنسی‌ سه‌رمێزی‌ عێراق ووتی‌ سوپاسی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ به‌ڕێز دکتۆر عەقیل موفتین ده‌كه‌ین كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ كردووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوو كه‌ وێنای‌ نه‌بێت و پیشانی‌ جیهانی‌ بده‌ین كه‌ عێراق و كوردستان و شاری‌ سلێمانی‌ ده‌توانێت میوانداری‌ له‌ ڕكابه‌ری‌ و پاڵه‌وانێتیه‌ جیهانییه‌كان بكات .



PM:04:02:15/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌