پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یارییه‌كی ئاگرین میوانداری له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی دهۆك كرد .
له‌و یاریه‌دا كه له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 19 ی نیسانی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دوای پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له‌لایه‌ن یاریزانانی هه‌ردوو تیم دواجار به یه‌كسان بوون و به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان یاری كۆتای هات .
به‌و ئه‌نجامه‌شیان ، تیمی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان جێگیر بوو .
جێگه‌ی باسه خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق جیاواز له وه‌رزه‌كانی دیكه به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیاره له ئاینده پلانی یارییه‌كانی قۆناغی داهاتوو له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئاشكرا بكرێت .