پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌ب توانی میدالیای ئاڵتون و پله‌ی یه‌كه‌م له یاری سێ باز به‌ده‌ست بهێنێت ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق خهلاَتی كیژه پاڵه‌وانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات .
له چوارچێوه‌ی مه‌راسیمی ڕێزلێنان له پاڵه‌وانانی عێراق و له شاری سلێمانی و له مه‌راسیمێكی وه‌رزشی تایبه‌ت و به ئاماده‌بوونی خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كسانی وه‌رزش له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق خهلاَتی د ، عه‌قیل مفتن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق پێشكه‌ش به كیژه پاڵه‌وان چاوان به‌هادین له تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كرا كه توانی له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌بی و له ولاَتی ئیمارات پله‌ی یه‌كه‌م له یاری سێ باز به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و له هه‌مان مه‌راسیم خهلاَتی هه‌ریه‌ك له كیژه یاریزانان ، دێرین به‌ختیار ، دڵسۆز عوبێد له یانه‌ی سیروانی نوێ و دییه نزار له یانه‌ی زانكۆ كرا كه له هه‌مان پاڵه‌وانێتی دا ئه‌نجامیان به‌ده‌ست هێنابوو .
جێگه‌ی باسه پاڵه‌وانێتی یانه پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌ب له ولاَتی ئیمارات به‌ڕێوه چوو كه تێیداو كچانی پێشمه‌رگه توانیان چه‌ندین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن .