پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌و تیمه‌ی ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌رنادات دووباره توانی یه‌كێك له یارییه به‌هێزه‌كان به سه‌ركه‌وتن كۆتایی پێبهێنێت .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 13 ی نیسانی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تیمی لاوانی یانه‌كه میوانداری له لاوانی دهۆكی ڕه‌نگین كرد .
له‌و یارییه‌دا كه له جه‌وله‌ی هه‌شته‌می خولی پیشه‌گه‌رانی یانه‌كانی عێراق بوو ، تیمی لاوه پێشمه‌رگه‌كان له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره ئاست به‌رزه‌كه‌یان به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان ئه‌نجامی كۆتایی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتا بهێنن دوای ئه‌وه‌ی به گۆڵێكی یاریزان ( مسته‌فا عوده‌ی ) و له خوله‌كی 70 ی نیوه‌ی دووه‌م به لێدانی سزا تۆماریان كرد .
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان پێشمه‌رگه‌كانی شاری ڕۆشنبیران وه‌ك شێر و پاڵه‌وان توانیان سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن و كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 16 خاڵ به‌رز بكه‌نه‌وه و بێنه لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان له خولی پیشه‌گه‌رانی لاوانی یانه‌كانی عێراق .
جێگه‌ی باسه له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا و له‌به‌رامبه‌ر تیمه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و بێچوه شێران و لاوانی دهۆك ، پێشمه‌رگه‌كان توانیان سێ سه‌ركه‌وتنی یه له دوای یه‌ك ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و به‌و سهركهوتنانهشیان په‌یامی پێكه‌وه‌ی و سه‌ركه‌وتنیان به سه‌رجه‌م یانه‌كان گه‌یاند .
ڤیدۆ : یادگار محه‌مه‌د