پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی كاراتێی كراوه‌ی ڕوسیا ، شاندی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به سه‌ركردایه‌تی ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ر و به به‌شداری تیمی یاریزانان ( شڤان عوسمان كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی پێشمه‌رگه و ڕێباز حه‌كیم ، بڕیار یوسف و مه‌به‌ست فایه‌ق ) گه‌یشتنه شاری مۆسكۆی پایته‌ختی ڕوسیا و دوای پشویه‌كی كورت شاندی ناوبراو له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مۆسكۆ وه گه‌شتی شاری نۆڤۆ سبریسك یان كرد .
له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ڕاهێنه‌ری تیمی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، گه‌شتێكی دورو درێژمان ئه‌نجام دا ئه‌وه‌ش به‌هۆی گۆڕانكاری له ته‌یاره‌كانمان كه به شێوه‌ی ترانزێت بوو ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد كه له ڕۆژی 4 ی نیسانی 2024 به‌شداری له‌و ڕكابه‌ریانه ده‌كه‌ن كه به چوار ڕۆژ به‌ڕێوه ده‌چێت و وه‌ك تیمی كاراتێی یانه‌كه‌یان له دووه‌م ڕۆژی ڕكابه‌رییه‌كان و بۆ یاری كێشه جیاوازه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن و دواتر و له پاڵه‌وانێتی دووه‌مدا كه تایبه‌ت ده‌بێت له باشترینه‌كان ( شڤان عوسمان ) یاریزانی یانه‌كه‌مان له كێشی + 84 كغم دا ده‌چێته نێو ڕكابه‌رییه‌كان كه له هه‌رولاَتێك یه‌ك یاریزانی پاڵه‌وان به‌شداری ده‌كات .