پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كێبڕكێی لیڤه‌رپوڵ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆبین ئه‌مۆریمی ڕاهێنه‌ری سپۆرتینگ لیشبونه بكاته ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی.
چاڤی هێرناندێز، لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاند، بەنیازە هەر لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرزی ئێستا، 2023/24، بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت.
ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا بارسێلۆنا سەرنجی لەسەر ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەری یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەیە، کە یانه‌ی لیڤه‌رپوڵیش ده‌یانه‌وێت بیكه‌نه جێگره‌وه‌ی كلوپ
ڕوونیشیکردەوە، بەرشەلۆنە گرنگییەکی بەهێزی بۆ ئامۆریم داوه هەر لەسەرەتاوە، چونکە یانەکە هەستی بەوە کردبوو کە ئەو ڕاهێنەرە له هه‌موو ڕاهێنه‌ره‌كانی تر گونجاوتره.
لەگەڵ ئەوەشدا بڕگەی بەرزی ئازادکردنی ئەمۆریم لەگەڵ سپۆرتینگ لیشبۆن دەتوانێت هەڕەشە لە گواستنەوەی بۆ به‌رشه‌لۆنه بکات کە نزیکەی ١٣ ملیۆن یۆرۆیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەرکی بەرشەلۆنە بە هیچ شێوەیەک ئاسان نابێت، بەتایبەتی کە لیڤەرپوول سەرنجی خۆی خستۆتە سەر ئەمۆریم دوای شکستی گرێبەستەکەی خابی ئەلۆنسۆ.