پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له په‌ڕاوێزی دوا مه‌شقی كه‌مپه ئاماده‌كاریه‌كه‌یان بۆ به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی كاراتێی كراوه‌ی ڕوسیا ، ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 1 ی نیسانی 2024 و له نێو هۆڵی مه‌شقه‌كانی كه‌مپه ئاماده‌كارییه‌كه‌یان به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یاریزانه پاڵه‌وانه‌كانی یانه‌كه‌یانی به‌سه‌ر كرده‌وه كه به‌شداری له‌و ڕكابه‌رییه جهانییه ده‌كه‌ن .
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌یدا و له وته‌یه‌كدا حاكم مه‌حمود ڕایگه‌یاند كه كوڕه پاڵه‌وانه لاوه‌كانی تیمی كارتێ ده‌بنه نوێنه‌رمان له پاڵه‌وانێتی كاراتێی كراوه‌ی ولاَتی ڕوسیا كه ئه‌وه‌ش ده‌ست كه‌وتێكی مێژووی ده‌بێت هه‌م بۆ یانه‌كه‌مان و وه بۆ ئێوه‌ی پاڵه‌وانان .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه پاڵه‌وانانی پالاَوته‌ی جیهان له ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی ڕوسیا به‌شدارن و ئێمه‌ش وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه تیمه‌كه‌مان به سه‌ركردایه‌تی ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ر و به به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانانه ده‌چینه نێو هه‌ردوو جۆری یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه كه له یه‌كه‌م ڕِۆژی و له یاری كێشه جیاوازه‌كان چوار یاریزانی وره شێرمان ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن و دواتر و وه‌ك هه‌میشه شڤان عوسمان كه مێژویه‌كی پڕ ده‌ست كه‌وت و خه‌رمانی بۆ یانه‌كه‌ی و شاری سلێمانی و كوردستان و عێراق به‌ده‌ست هێناوه ده‌چێته ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی جیهان .
دواجار جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتی ، به دڵ و ڕۆح له‌گه‌ڵتانین و هیوادارین به ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه و وه‌ك هه‌میشه‌ش وتومه بێ ده‌ست نابن و دڵنیام ئه‌نجامی به‌رچاوتان ده‌بێت .
جێگه‌ی باسه پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ڕوسیا له شاری نۆڤۆ سبریسك له به‌رواری 4 بۆ 7 ی نیسانی 2024 به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( شڤان عوسمان - كاپتن و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی پێشمه‌رگه و ڕێباز حه‌كیم و بڕیار یوسف له هه‌مان یانه و مه‌به‌ست فایه‌ق یاریزانی پاڵه‌وانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یه‌كێك له ڕاهێنه‌رانی هۆڵی كاراتێی گۆیژه ) به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه ده‌كه‌ن به‌م شێوه‌ی كێشانه .
شڤان عوسمان له كێشی 84 كغم
مه‌به‌ست فایه‌ق له كێشی - 84 كغم
ڕێباز حه‌كیم له كێشی - 60 كغم
بڕیار یوسف له كێشی - 67 كغم