بینه‌ری‌ تاكه‌ گۆڵی‌ یارییه‌كه‌بن - پێشمه‌رگه‌ لوتكه‌ی‌ ڕیزبه‌ندی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ عێراقی‌ گرت


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌هێزترین و پڕ ڕكابه‌ری‌ ترین یاری‌ ، یاری‌ نێوان تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ الكرمه‌ و پێشمه‌رگه‌كان بوو .

كاتژمێر 3:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 30 ی‌ ئازاری‌ 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ ڕومادی‌ و له‌ چوارچێوه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ عێراق جه‌وله‌ی‌ سێهه‌می‌ قۆناغی‌ دووه‌مدا ، تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ یانه‌ی‌ الكرمه‌ی‌ خاوه‌ن یاریگه‌ بونه‌وه‌ و دوایی‌ یارییه‌كی‌ به‌هێز دواجار پێشمه‌رگه‌كان توانیان به‌ تاكه‌ گۆڵی‌ یاریزانی‌ پیشه‌گه‌ری‌ نه‌یجیری‌ (  کینگسلی ئۆبۆمینۆ ئیزی ) بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن .

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان ، پێشمه‌رگه‌كانی‌ شاری‌ ڕۆشنبیران توانیان كۆی‌ خاڵه‌كانیان بۆ 25 خاڵ به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و بێنه‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م و هه‌روه‌ك یانه‌ی‌ ناصریه‌ دوایی‌ شكسته‌كه‌ی‌ له‌به‌رامبه‌ر میسان به‌ گۆلێكی‌ بێ‌ وه‌لاَم له‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ مانه‌وه‌ .




PM:06:27:30/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 1956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌