پێشمه‌رگه‌ له‌ یارییه‌كی‌ به‌هێزدا دێربی‌ كوردستانی‌ له‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ عێراق برده‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

كات 10:30 خوله‌كی‌ شه‌وی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 26 ی‌ ئازاری‌ 2024 ره‌ ، داوه‌ری‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ " موسی‌  سالم له‌سه‌ر پێگه‌ی‌ داوه‌رییه‌كه‌یه‌وه‌ و به‌ فیكه‌كه‌ی‌ ئاگاداری‌ یاریزانی‌ هه‌ردوو تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ ده‌كات له‌ نێو یاریگه‌ی‌ یارییه‌كه‌یان كه‌ هۆڵی‌ داخراوی‌ یانه‌ی‌ ئه‌كادی‌ شاری‌ هه‌ولێره‌ ئاماده‌ی‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه‌یانبن كه‌ ئه‌و یارییه‌ به‌ دێربی‌ كوردستان له‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ناسراوه‌ .

پاشان ، یاریزانانی‌ هه‌ردوو تیم دێنه‌ نێو یاریگه‌ و هاندانی‌ ، هانده‌رانی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر و جۆشو خرۆشی‌ ئه‌و هانده‌رانه‌ ڕۆح گه‌رمی‌ بۆ یارییه‌كه‌ دروست كردوو هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ست پێك ڕكابه‌رییه‌كی‌ خاڵ بۆ خاڵ له‌ نێوان یاریزانان دروست بوو تا له‌ كۆتایی‌ سێتی‌ یه‌كه‌مدا یاریزانانی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ 25 - 21 خاڵ براوه‌بن .

پاش ئه‌و سێته‌ ، پێشمه‌رگه‌كان به‌ سه‌ركردایه‌تی‌ عه‌لی‌ ته‌ها كاپتنی‌ تیمه‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌ ڕۆح گه‌رمی‌ یاریزانه‌كانی‌ هاوڕێی‌ چونه‌وه‌ نێو كه‌شی‌ یارییه‌كه‌ و له‌ نێو ئه‌و هانده‌ره‌ به‌رچاوه‌دا توانیان ئاستێكی‌ به‌رزی‌ سه‌رنج ڕاكێش پیشان بده‌ن و سێ‌ سێتی‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌ك به‌ خاڵه‌كانی‌ ( 25 - 21 ، 29 - 27 ، 27 - 25 ) به‌ده‌ست بهێنن و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ توانیان سێ‌ خاڵی‌ گرنگ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و هه‌نگاوه‌كانیان ڕانه‌گرن بۆ گه‌یشتنه‌وه‌ به‌ پێشه‌نگی‌ یانه‌كان و به‌ 12 خاڵ له‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ جێگر بوون .




PM:04:10:27/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌