پێشمهرگه سپۆرت -
بەمەبەستی زیاتر لێک نزیکبوونەوەو دوپاتکردنەوهی پەیوەندی برایەتی و گەیشتنی پەیامە جوانەکەی وەرزش کەنامەی ئاشتی و برایەتییە ، یانەی وەرزشی ئاشتی خولێکی تۆپی پێی فوتساڵی لەشەوانی ڕەمەزانی پیرۆزدا بۆ دەستەی کارگێڕی و ڕاهێنەرەو یانەکانی شاری سلێمانی و یەکێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانی کردهوە ئهوهش بە بەشداری یانەکانی (سلێمانی ـ ئاشتی ـ پێشمەرگەی سلێمانی ـ نەورۆز ـ بابان ـ یەکێتی تۆپی پێی عێراق / لقی سلێمانی
یارییهكانی ئهو خوله دۆستانهیه له نێو هۆڵی داخراوی یانهی وهرزشی ئاشتی و لە دووکاتی جیاواز لەکاتژمێرهكانی 9:00 بۆ 11:00 ی شهوان بهڕێوهدهچن .
ئهمهو یانەو ڕاهێنەرو کەسایەتییە وەرزشیەکانی شاری سلێمانی سوپاس و دەستخۆشی زۆریان هەیە بۆ دەستەی کارگێری یانەی وەرزشی ئاشتی کەتوانیان بەم کارە هەمووان لە یانەكهیان کۆبکەنەوە و چەند ساتێکی خۆش و بەسەرهات و یادگارییە وەرزشیەکانی ژیانی وەرزشیان پێکەوە باسبکەنەوە و یادی بكهنهوه .
جێگهی باسه لە شەوی سێ یەمی خولی دۆستانەی ڕەمەزانی پیرۆزدا یانەی سلێمانی ڕووبەڕوی یانەی پێشمەرگە بویەوە لە کۆتاییدا سەوز پۆشەکانی پێشمەرگە توانیان بە نجامی (٥-٣) یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان بە کۆتا بهێنن .