خولی‌ نایابی‌ عێراق - پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و لوتكه‌ هه‌نگاو ده‌نێت - گۆڵ بارانی‌ شه‌رگاتی‌ كرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ دووه‌م له‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ده‌ستی‌ پێكردوو له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و جه‌وله‌یه‌شدا و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یانه‌ به‌شداره‌كان ، كوڕانی‌ پیشمه‌رگه‌ له‌ نێو هانده‌رانیاندا و له‌ كه‌شێكی‌ باراناوی‌ دا میوانداریان له‌ یانه‌ی‌ شه‌رگات كرد .

یارییه‌كه‌ كاتژمێر 3:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 22 ی‌ ئازاری‌ 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ فه‌رمانده‌یی‌ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌ چوو ، هه‌رله‌سه‌ره‌تای‌ گێمی‌ یه‌كه‌م یاریزانه‌ پێشمه‌رگه‌كان ، پێشمه‌رگه‌ ئاسا كۆنترۆڵی‌ یاریگه‌یان گرته‌ ده‌ست و تا له‌ خوله‌كی‌ 27 ی‌ ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌و گێمه‌دا ، شه‌عبان مه‌حمود گۆڵی‌ یه‌كه‌می‌ تیمه‌كه‌ی‌ تۆمار كرد .

ئه‌مه‌و له‌ هه‌مان گێم و له‌ خوله‌كی‌ 32 ئیبراهیم محه‌مه‌د توانی‌ گۆڵی‌ یه‌كه‌می‌ خۆی‌ و دووه‌می‌ پێشمه‌رگه‌كان تۆمار بكات و ئه‌و گێمه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ و به‌ دوو گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ تیمی‌ خاوه‌ن یاریگه‌ كۆتایی‌ هات .

گێمی‌ دووه‌م :

ئاست به‌رزی‌ یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ گێمی‌ دووه‌مدا به‌ بالاَ ده‌ستی‌ مایه‌وه‌ و له‌ خوله‌كی‌ 56 یاریزانی‌ پیشه‌گه‌ر ، ستیڤن سارفۆ ، گۆڵی‌ سێهه‌می‌ تیمه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ تۆمار كردوو هه‌رچی‌ له‌ خوله‌كی‌ 73 بوو دووباره‌ شه‌عبان مه‌حمود گۆڵی‌ دووه‌می‌ خۆی‌ و دوا گۆڵی‌ یارییه‌كه‌ی‌ كردوو ئه‌نجامی‌ كۆتایش به‌ 4 گۆڵی‌ خاوێن له‌ به‌رژوه‌ندی‌ كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ كۆتایی‌ هات .

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی‌ تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ كۆی‌ خاڵه‌كانی‌ بۆ 22 خاڵ به‌رز بكاته‌وه‌ و له‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یانه‌ به‌شداره‌كان به‌ جێگیری‌ مایه‌وه‌ .


PM:06:12:22/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 2344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌