پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
بڕیاره له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 22 و 23 ی ئازاری 2024 جه‌وله‌ی دووه‌م له قۆناغی دووه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه بچێت و له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی ئه‌و جه‌وله‌یه‌شدا ڕكابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ئه‌نجام ده‌درێن .
له به‌هێزترین یاری ئه‌و جه‌وله‌یه‌دا كوڕانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌یان میوانداری له یانه‌ی شه‌رگات ده‌كه‌ن .
پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و یارییه‌ی ئاماده‌كاری كردووه و ده‌یه‌وێت به هه‌مان نه‌فه‌سی یاری پێشوی ڕوبه‌ڕوی یانه میوانه‌كه‌ی بێته‌وه و بێ سێ خاڵهكه له یاریگه‌دا ده‌رنه‌چێت .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه له یه‌كه‌م یاری قۆناغی دووه‌می دا پێشمه‌رگه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌یان له دوای ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێز توانیان سێ خاڵی گرنگ له یانه‌ی میسان وه‌ربگرن و له‌و یارییه‌دا به 2 گۆڵی خاوێن سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا .