پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می قۆناغی كۆتایی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن ، سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شقه‌كانی تیمه‌كه‌یانی به‌سه‌ر كرده‌وه و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئاراسته كردن.
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 20 ی ئازاری 2024 و له نێو هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له واده‌ی ئه‌نجام دانی مه‌شقه به‌رده‌وامه‌كانی تیمی باله‌ی یانه‌كه‌یان ، به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی تیمی باله‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه ، له‌و سه‌ردانه‌ی دا سه‌رۆكی یانه وێڕای پیرۆزبایی خۆی له ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و یاریزانان به سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له خوله به‌هێزه‌كه‌ی عێراقدا ، دووپاتی كرده‌وه كه تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ناوێكی دیاره له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی عێراق و كوردستان دا و خاوه‌ن چه‌ندان نازناون له و خولانه‌ی به‌ڕێوه چوون هه‌ربۆیه به گرنگی زانی ئه‌و سه‌ركه‌وتن و نازناوانه‌یان درێژه پێبده‌ن و یه‌ك ده‌ست هه‌وڵ بده‌ن له‌م وه‌رزه‌دا به ئامانجه‌كانیان شادبن و پاڵپشتی یانه‌شی بۆ دووپات كردنه‌وه .
جێگه‌ی باسه تیمی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می قۆناغی كۆتایی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كه یارییه‌كانی له شاری به‌صره به‌ڕێوه چوو توانیان له كۆی چوار یاری سێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و 9 خاڵ یان كۆكرده‌وه و بوونه تیمی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی له كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می قۆناغی كۆتایی خوله‌كه‌دا .
هه‌روه‌ك بڕیاره یارییه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می ئه‌و قۆناغه له به‌رواری 24 ی ئازاری 2024 و له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد ده‌ست پێبكات و پێشمه‌رگه‌كان بۆ ئه‌و قۆناغه‌ش ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌مان ئاست پیشان بده‌ن .