لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌كه‌ی‌ خاڵێكی‌ گرنگی‌ هێنایه‌وه‌ و له‌ پێشه‌نگی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیمی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ سێهه‌م یاری‌ له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ سوپه‌ری‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجام دا و تێیداو بووه‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ شه‌رگات .

یارییه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 3:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ 16 ی‌ ئازاری‌ 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ شه‌رگات به‌ڕێوه‌ چوو دوایی‌ یارییه‌كی‌ به‌هێز و پڕ ڕكابه‌ری‌ دواجار هه‌ردوو تیم به‌ دوو گۆڵ یه‌كسان بوون .

به‌و ئه‌نجامه‌ش لاوه‌ پێشمه‌رگه‌كان كۆی‌ خاڵه‌كانیان له‌ سێ‌ یاری‌ بۆ 7 خاڵ زیاد كرد و به‌ جیاوازی‌ گۆڵ له‌ پێشه‌نگی‌ ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێهه‌مه‌ و هه‌روه‌ك لاوانی‌ هه‌ولێر له‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ ئه‌و ڕیزبه‌ندیه‌یه‌ به‌ هه‌مان ژماره‌ی‌ خاڵه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و غازی‌ كه‌ركوك -یش سێهه‌مه‌ .

جێگه‌ی‌ باسه‌ تیمی‌ لاوانی‌ یانه‌ پێشمه‌رگه‌ سێ‌ یاری‌ له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خوله‌كه‌دا ماوه‌ و خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت .

پێشمه‌رگه‌ × هه‌ولێر 

نه‌ورۆز × پێشمه‌رگه‌ 

پێشمه‌رگه‌ × غاز شیمال  


PM:08:42:16/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 2012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌