پیَشمه‌رگه‌ یه‌كه‌م بوو - سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ غازی‌ یشیان ڕاگرت و به‌ هه‌گبه‌ی‌ پڕه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ - ڕیزبه‌ندی‌ یانه‌كان


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ خولی‌ یانه‌ نایابه‌كانی‌ باله‌ی‌ عێراق له‌ كۆی‌ چوار یاری‌ سێ‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گرنگ ده‌سته‌به‌ر بكات دوایی‌ ئه‌وه‌ی‌ شكستی‌ به‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی‌ ( مه‌صافی‌ شیمال ، به‌حری‌ و غازی‌ به‌صره‌ )  هێنا .

پێشمه‌رگه‌ له‌ یه‌كه‌م یاری‌ خۆی‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ هه‌ولێر به‌ ئه‌نجامی‌ 3-2 سێت توشی‌ شكست هات و هه‌روه‌ك له‌ دووه‌م یاری‌ دا توانی‌ شكست به‌ یانه‌ی‌ مه‌صافی‌ شیمال بهنێت دوایی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 سێت سه‌ركه‌وتنی‌ به‌سه‌ر مسۆگه‌ر كرد .

یانه‌ی‌ به‌حری‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ ئاسان بوو پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌یان و به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ سێتی‌ یه‌كلایه‌نه‌ و سێ‌ خاڵه‌وه‌ ئه‌و یاریه‌یان برده‌وه‌ .

دواجار و له‌ دوا یاری‌ خۆیاندا پێشمه‌رگه‌كان ڕوبه‌ڕوی‌ یانه‌ی‌ غازی‌ به‌صره‌ی‌ خواروی‌ عێراق بونه‌وه‌ و توانیان شێر ئاسا و دوای‌ ڕكابه‌رییه‌كی‌ سه‌ر سه‌ختانه‌ ، ئه‌نجام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان به‌ 3-2 سێت كۆتای‌ پێبهێنن به‌ خاڵه‌كانی‌ .

25 × 22  / 21 × 25 / 15 × 25 / 26 × 24 / 15 × 13 

به‌و ئه‌نجامانه‌ش پێشمه‌رگه‌كان كۆی‌ خاڵه‌كانیان بۆ 9 خاڵ زیاد كردوو گه‌یشتنه‌ ترۆپكی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كان و له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ جێگیر بوون .

ئه‌مه‌و هه‌ولێر به‌ 8 خاڵه‌وه‌ دووه‌مه‌ و غازی‌ به‌صره‌ش به‌ 7 خاڵ سێهه‌م و پله‌ی‌ چواره‌میش بۆ یانه‌ی‌ مه‌صافی‌ شیمال ه‌ به‌ 6 خاڵ و كۆتا یانه‌ی‌ ڕیزبه‌ندیش ، به‌حری‌ به‌صره‌یه‌ و خاوه‌ن 0 خاڵه‌ .


PM:10:57:10/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 2844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌