پێشمه‌رگه‌كان به‌شداری‌ له‌ دووه‌مین پاڵه‌وانێتی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ capsian cup ده‌كه‌ن


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شاری‌ شاریار و له‌ ولاَتی‌ ئێران یه‌كێتی‌ كاراتێی‌ ئه‌و ولاَته‌ دووه‌مین پاڵه‌وانێتی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ capsian cup به‌ڕێوه‌ ده‌بات كه‌ ماوه‌ی‌ چوار ڕۆژ ده‌خایه‌نێت .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا تیمی‌ كاراتێی‌ هه‌شت ولاَت به‌شداری‌ ده‌كات و له‌ نێویاندا ، یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوبه‌شی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ دووكان له‌ ڕكاربه‌ییه‌كانی‌ به‌شدارده‌بن .

ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریان له‌ ڕكابه‌رییه‌كانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ ، توانا سه‌عید كارگێڕی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ووتی‌ ، تیمه‌كه‌مان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ ئالاَی‌ عێراق ه‌وه‌ ده‌چێته‌ نێو ڕكابه‌رییه‌كی‌ به‌هێز كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ ده‌بێت ، هه‌روه‌ك توانا ئاماژه‌ی‌ پێكرد كه‌ 20 یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و دووكان به‌هۆی‌ ئاست به‌رزیان به‌ فه‌رمی‌ میوانداری‌ كراون بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كه‌ یارییه‌كانی‌ له‌ ڕۆژانی‌ 25 تا 28 ی‌ شوباتی‌ 2024 به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت .

دواجار تواتا سه‌عید ووتی‌ ، یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ پێگه‌ و فێرگه‌ و قوتابخانه‌ی‌ پێگه‌یاندنی‌ یاریزانی‌ پاڵه‌وانه‌ و بۆ هه‌میشه‌ وا ده‌مێنینه‌وه‌ و هه‌وڵی‌ باشتر و باشترینه‌كان ده‌ده‌ین و بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش میدالیاكان له‌ده‌ست ناده‌ین.



PM:10:03:25/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 2368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌