فێرگه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بردنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ سلێمانی‌ به‌به‌شداری‌ 36 فێرگه‌ ، خولی‌ فێرگه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ ده‌ست پێكردوو له‌ جه‌وله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و خوله‌شدا ، فێرگه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ كازیوه‌ ڕوبه‌ڕوی‌ فێرگه‌ی‌ سلێمانی‌ نوێ‌ بونه‌وه‌ .

له‌و یارییه‌دا و دوایی‌ پیشان دانی‌ ئاستێكی‌ به‌رز ، فێرگه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 4-2 گۆڵ بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنێت .

هه‌ر له‌ ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ جه‌وله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ خوله‌كه‌ :

چەرموو (1-7) یانەی ئاشتی

شەهید ئارام (6-4) پێشڕاوی دوارۆژ

ئاسۆ (4-1) ئاشتی نوێ

گوندی ئەڵمانی (0-10) بەکرەجۆ

شکۆ (0-10) سەرچنار



PM:02:39:25/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 1388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌