خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ خولی‌ پیشه‌گه‌رانی‌ عێراق بۆ وه‌رزی‌ 2023 - 2024


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیمی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌م وه‌رزه‌ی‌ خولی‌ عێراق له‌ ڕیزی‌ یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كان یاری‌ ده‌كات و پاش ڕاكێشانی‌ تیروپشكی‌ یارییه‌كانی‌ خوله‌كه‌ش بۆ وه‌رزی‌ 2023 - 2024 ، لاوه‌ پێشمه‌رگه‌كان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ ( دهۆك ، زاخۆ ، شه‌رگات ، هه‌ولێر ، نه‌ورۆز و غاز شیمال ) یاری‌ ده‌كات و له‌ یه‌كه‌م یاریشی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگه‌كه‌ی‌ ده‌بێته‌ میوانی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ دهۆك ، ئه‌مه‌و له‌ جه‌وله‌ی‌ دووه‌می‌ یارییه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌بێت و هه‌روه‌ك له‌ جه‌وله‌ی‌ سێهه‌مدا میوانداری‌ له‌ لاوانی‌ زاخۆی‌ ده‌لال ده‌كات .

له‌ جه‌وله‌ی‌ چواره‌می‌ یارییه‌كانی‌ خوله‌كه‌ش دووباره‌ ڕوو ده‌كاته‌ یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ شه‌رگات و له‌به‌رامبه‌ر لاوانی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ ڕوبه‌ڕو ده‌بێـته‌وه‌ و له‌ جه‌وله‌ی‌ پێنجه‌مدا میوانداری‌ له‌ تیمی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ن ، لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ و لاوانی‌ نه‌ورۆز له‌ جه‌وله‌ی‌ شه‌شه‌م دێربی‌ لاوانی‌ عێراق له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ك له‌ دوا یاریشیاندا میوانداری‌ له‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ غاز شیمالی‌ شاری‌ كه‌ركوك ده‌كه‌ن .

خشته‌ی‌ یارییه‌كان :

1. دهۆک × پێشمەرگە 

2. پێشمەرگە چاوەروانە 

3. پێشمەرگە × زاخۆ 

4. شەرگات × پێشمەرگە 

5. پێشمەرگە × هەولێر 

6. نەورۆز × پێشمەرگە 

7. پێشمەرگە × غاز شمال


PM:10:17:24/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 2144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌