پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی جه‌وله‌ی ده‌یه‌م له قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوون و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ، تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌ی له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی شاری سلێمانی میوانداری له یانه‌ی سامه‌را كرد .
له‌و یارییه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و له هه‌ردوو گێمی یارییه‌كه‌دا كۆنترۆڵی تۆپی یاریه‌كه‌یان گرته ده‌ست .
له گێمی یه‌كه‌مدا و دوایی فیكه‌ی ناوبژیوان بۆ ده‌ست پێكی یاری كوڕانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رزوو ڕۆحێكی گه‌رمه‌وه چونه نێو كه‌شی یاری و له خوله‌كی 20 ی ئه‌و گێمه چێنه‌ر جه‌لال یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتن تۆمار بكات .
ئه‌مه‌و له هه‌مان گێم و له درێژه‌ی هێرشه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی یاریزانانی پێشمه‌رگه و له خوله‌كی كۆتایی ئه‌و گێمه شه‌عبان مه‌حمود گۆڵی دووه‌می تۆمار كردوو گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه و به دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌كان كۆتایی هات .
گێمی دووه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ردوو تیم له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ران به‌لاَم یاری له‌و گێمه به خاوێنی كۆتایی هات و سه‌رئه‌نجامیش پێشمه‌رگه‌ی سه‌وز پۆش توانی 3 خاڵی گرنگی جه‌وله‌ی ده‌یه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .