پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می خولی فێرگه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ست پێده‌كات و بڕیاره له یه‌كه‌م یاری خۆیدا ، فێرگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی فێرگه‌ی سلێمانی نوێ ببێته‌وه .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له‌و خوله و به‌ڕێوه چوونی یه‌كه‌م یاریان ، فه‌رمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پیَشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م خوله به‌به‌شداری 36 فێرگه به‌ڕێوه ده‌چێت و دوای تیروپشكی یارییه‌كانی فێرگه‌كان دابه‌شی سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه كراون .
هه‌روه‌ك ناوبراو ووتی ، خوله‌كه تایبه‌ته به له دایك بوونی 2012 و 2013 و له یه‌كه‌م یاریشمان ڕوبه‌ڕوی فێرگه‌ی سلێمانی نوێ ده‌بینه‌وه كه ئه‌و یارییه له كاتژمێر 10:00 ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 24 ی شوباتی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی كازیوه‌ی یه‌ك به‌ڕێوه ده‌چێت .
دواجار فه‌رمان محه‌مه‌د باسی له ئاماده‌كاری فێرگه‌ی پێشمه‌رگه كردوو ووتی ، تیمه‌كانمان له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌كان به‌رده‌وام له مه‌شق و ئاماده‌كاری دان و ده‌مانه‌وێت له خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان یاریزانی نوێ و ئاست به‌رز بخه‌ینه نێو یارییه‌كان تا بتوانین له سالاَنی ئاینده و وه‌ك هه‌میشه قوتابخانه‌یه‌ك بین بۆ گه‌یاندنی چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رز به ته‌مه‌نه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان تا پێشكه‌وتوان .