پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق درێژه به چالاكی و خوله‌كانی ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و ڕۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 19 ی شوباتی 2024 و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌ی و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یانه‌كانی به‌شدار له خولی لاوان ، تیروپشكی یارییه‌كانی خوله‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی ئه‌و یه‌كێتییه به‌به‌شداری 31 یانه به‌ڕێوه چوو .
تێیداو دوایی ڕاكێشانی تیروپشك یانه‌كان دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه كران به پێی ناوچه‌كان و هه‌رچی واده‌ی یارییه‌كانی بوو بۆ 1 ی مانگی ئازاری 2024 دیاری كرا .
ئه‌مه‌و بڕیار درا كه یارییه‌كان به دوو قۆناغ به‌ڕێوه بچێت و هه‌روه‌ك یانه‌كانی به‌م شێوه‌یه دابه‌ش كران .
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م :
قوه جه‌ویه ، ته‌ڵه‌به ، كاره‌با ، نه‌فت ، كه‌رخ ، ا‌لحسین ، قاسم ، كه‌ربه‌لا
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م :
شوڕته ، زه‌ورا ، ئه‌مانه به‌غداد ، حدود ، سه‌ناعه ، سه‌ناعات كاره‌بائیه ، ڕومادی ، سامه‌را
كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌م :
هه‌ولێر ، نه‌ورۆز ، دهۆك ، زاخۆ ، پێشمه‌رگه ، غاز شیمال ، شه‌رگات
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م :
ناصریه ، مینا ، نه‌فت به‌صره ، نه‌فت میسان ، نه‌جه‌ف ، نه‌فت وه‌سه‌ت ، كوفه و به‌حری .