كاراتێی‌ لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ دووه‌م بوون


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شاری‌ كه‌ركوك ،، یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ كاراتێی‌ عێراق به‌ هاوكاری‌ لقی‌ یه‌كێتییه‌كه‌ی‌ پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ لاوانی‌ ناوچه‌ی‌ باكوری‌ بۆ ئاستی‌ كوڕان ئه‌نجام دا .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و دوایی‌ ڕكابه‌رییه‌كی‌ یه‌ك ڕۆژی‌ یاریزانان دواجار ، تیمه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ كه‌مترین یاریزانی‌ توانی‌ پله‌ی‌ دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه‌ش دوایی‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 22 خاڵ .

ئه‌مه‌و پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ئاستی‌ لاوان بۆ یانه‌ی‌ خورماڵ بوو به‌ 40 خاڵ و هه‌رچی‌ چه‌م چه‌ماڵ یش بوو 18 خاڵ یان كۆكرده‌وه‌ و بونه‌ خاوه‌ن پله‌ی‌ سێهه‌می‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ، توانا سه‌عید كارگێڕی‌ تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌كه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ داو ووتی‌ ، به‌ كه‌مترین یاریزان به‌شداریمان له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا كرد و به‌هۆی‌ پێكانی‌ یاریزانانمان نه‌مان توانی‌ وه‌ك پێویست نمایشی‌ هێز و توانای‌ خۆمان بكه‌ین .

توانا وتیشی‌ ، تیمه‌كه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌و ژماره‌ كه‌مه‌ی‌ یاریزانان به‌شداری‌ كردووه‌ و خۆش به‌ختانه‌ش توانیمان ئه‌و ئه‌نجامانه‌ به‌ده‌ست بهێنین .


PM:07:35:16/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 1744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌