به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ كاراتێی‌ كوردستان پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كرا

پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌شداریان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌ب له‌ شاری‌ شاریقه‌ی‌ ولاَتی‌ ئیمارات كردوو توانیان 4 میدالیا له‌سه‌ر ئاستی‌ تیم و تاك له‌ یارییه‌كانی‌ كاتا و كۆمێته‌ به‌ده‌ست بهێنن قه‌ڵغانی‌ پله‌ی‌ سێهه‌می‌ تیمی‌ كاتاش به‌رز بكه‌نه‌وه‌ ، نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ 11 ی‌ شوباتی‌ 2024 و له‌ ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ یه‌وه‌ شاندی‌ كاراتێی‌ یانه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ی‌ سكرتێری‌ یانه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ شاری‌ سلێمانی‌ .

ئه‌مه‌و له‌ نێو فڕۆكه‌خانه‌ و له‌لایه‌ن به‌ڕێز كۆڵنه‌ده‌ر كه‌ریم سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ كاراتێی‌ كوردستان و هاوكار محه‌مه‌د و توانا سه‌عید به‌ چه‌پكه‌ گوڵ پێشوازی‌ له‌ شانده‌كه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كراو هه‌روه‌ك له‌ وته‌یه‌كدا سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ كاراتێی‌ كوردستان پیرۆزبایی‌ له‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كرد بۆ ئه‌و ده‌ست كه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌یان و ستایشی‌ ڕۆڵی‌ ڕاهێنه‌ران و كارگێڕی‌ یانه‌كه‌شیانی‌ كرد كه‌ پاڵپشت و هاوكاربوون بۆ ئه‌و ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامانه‌ .

لای‌ خۆشیه‌وه‌ م ، شێرزاد محه‌مه‌د سه‌رۆك شاندی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پیشمه‌رگه‌ سوپاسی‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ كاراتێی‌ كوردستان و هه‌ردوو به‌ڕێزان هاوكار محه‌مه‌د و توانا سه‌عیدی‌ كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌یان و دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ گرنگی‌ به‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان ده‌دات و تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌كه‌شیانی‌ به‌ تیمێكی‌ نمونه‌یی‌ و پڕ ده‌ست كه‌وت وه‌سف كرد .

جێگه‌ی‌ باسه‌ پاڵه‌وانێتی‌ كاراتێی‌ یانه‌كانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ ڕۆژانی‌ 8 تا 10 ی‌ شوباتی‌ 2024 و له‌ ولاَتی‌ ئیمارات به‌ڕێوه‌ چوو ، تێیدا و تیمی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ ولاَتی‌ عێراق به‌شداریان له‌ ڕكابه‌رییه‌ به‌هێزانه‌دا كرد .


PM:04:08:11/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 2092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌