پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكی خوله‌كانی لاوان ، تازه‌پێگه‌یشتوان و بێچوه شێران ، لیژنه‌ی پشكنین له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق سه‌ردانی شاری سلێمانی و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یان كرد .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 10 ی شوباتی 2024 و به ئاماده‌بوونی وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران پێشوازی كرا له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پشكنینی ته‌مه‌نه‌كان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ، له‌و سه‌ردانه‌یاندا ، ئه‌ندامانی لینژنه‌ی ناوبراو پێناس و باری شارستانی یاریزانانی تیمه جیاوازه‌كانی یانه‌یان بینی و هه‌روه‌ك ورده‌كاری ده‌ست پێكی خوله‌كانیان بۆ ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران ڕونكرده‌وه كه له ژێر ڕێنماییه‌كانی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت .
جێگه‌ی باسه تیمه‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان و بێچوه شێرانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌و تیمانه ده‌بن كه به‌شداری له چالاكی و خوله‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و له وه‌رزی ڕابردوشدا ، هه‌ردوو تیمی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان پله‌كانی دووه‌م و یه‌كه‌میان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و له خولی پله یه‌كدا به‌ده‌ست هێنا .