پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له دوا ڕۆژی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق دوو یاری به‌ڕێوه چوو تێیداو له به‌هێزترین یاری دا كوڕانی پیشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 3 - 1 سێت له یانه‌ی مه‌صافی شیمال ببه‌نه‌وه .
ئه‌و یارییه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 10 ی شوباتی 2024 و له شاری كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی ئاست به‌رزی پێشمه‌رگه‌كان سه‌ركه‌وتنیان نوسییه‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌شیان جامی سێهه‌می خوله‌كه‌یان بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی غاز جنوب دوای بردنه‌وه‌یان له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی به‌حری به ئه‌نجامی 3-1 سێت نازناوی خوله‌كه‌یان برده‌وه و پله‌ی دووه‌میش بۆ یانه هاوشاره‌كه‌ی یانه‌ی به‌حری بوو .