پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری كه‌ربه‌لا یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری تیمی باله‌ی تاه‌پێگه‌یشتواانی یانه‌كانی ( غاز جنوب ، پێشمه‌رگه ، به‌حری و مه‌صافی شیمال ) به‌رده‌وامه و له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی دا دوو ڕكابه‌ری به‌ڕێوه چوو ، تێیداو تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 1-3 سێت له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌حری توشی شكست هاتن و هه‌روه‌ك غاز جنوب به ئه‌نجامی 3-2 سێت له یانه‌ی مه‌صافی شیمالی برده‌وه .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و خوله ڕێبوار نوری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، بڕیار بوو 8 یانه‌ی قۆناغی هه‌شتی خوله‌كه به‌شداری تێیدا بكه‌ن و به فه‌رمیش ئاگادار كرابونه‌وه ، به‌لاَم به هۆكاری جیاواز تیمه‌كان ئاماده نه‌بوون و هه‌ربۆیه به‌ڕێوه چوونی خوله‌كه‌مان له واده‌ی خۆی به گرنگ زانی تا یاریزانانی ئه‌و ئاستانه بێ به‌ش نه‌بن له خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان .